کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێکخراوی "جەیشولعەدل" دژی دابەشکردنی سیستان و بەلووچستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە

11:45 - 5 سەرماوەز 2720

ڕێکخراوی "جەیشولعەدل" لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە، گەڵاڵەی دابەشكردنی سیستان و بەلووچستان وەکوو گەڵاڵەی پاسدار "حەبیبووڵڵا سەیاری" لەژێر ناوی "گەشەپێدانی کەنارئاوەکانی موکرانـ"ـە کە ئامانجیان "دروستکردنی شارستانییەتێکی عەلەویـ"ـیە.

ئەو ڕاگەیەندراوە باس لەوە دەکات، ئەم چەشنە دابەشکردنی ئەو پارێزگایە جیا لە چارەڕەشی و دەربەدەری هیچ شتێکی دیکە نییە.

"جەیشولعەدل" داوای لە حیزب، ڕێکخراو و کەسایەتییەکانی بەلووچ و هەموو خەڵکی ئەو پارێزگایە کردووە کە تەنیا کار بۆ پێشگرتن لە جێبەجێکردنی ئەو گەڵاڵەیە، یەکیەتیی خەڵکە.

لەو پێوەندییەدا مەولانا "عەبدولحەمید" پێشنوێژی زاهیدان وتوویەتی: "دابەشکردنی ئەو پارێزگایە چارەسەریی کێشەکان ناکات، ئێمە دەبێ ڕوانگە و بیری خۆمان بگۆڕین".