کوردستان میدیا

هەینی 4ی پووشپەڕ 2721
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێکخراوی "جەیشولعەدل" عەمەلیاتێکی لە زاهیدان ئەنجام دا

11:43 - 10 پووشپەڕ 2720

لە عەمەلیاتێکی ڕێکخراوی "جەیشولعەدلـ"ـدا، فەرماندەی هەنگی سپای تێرۆریستی پاسداران لە ناوچەی "کورین" لە زاهیدان کوژرا.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٩ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، ڕێکخراوی "جەیشولعەدل" لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە، ئەندامانی ئەو ڕێکخراوەیە لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان لە نزیک گوندی ''گەلووگاهـ" (گلوگاه)، هەڵکەوتوو لە دەوروبەری زاهیدان، فەرماندەی هەنگی سپای تێرۆریستی پاسدارانیان لە ناوچەی کورین کردووەتە ئامانج.

لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا فەرماندەی هەنگی سپای تێرۆریستی پاسداران لە ناوچەی "کورین" کوژراوە.