کوردستان میدیا: ڕێکخراوی سەهاب (ڕێکخراوی هاوئاهەنگیکەری ناڕەزایەتیی بەلووچەکان)، لە ڕاگەیەندراوێکدا هێرشە تۆپخانەییەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر هێزە خەباتکارەکانی کورد لە باشووری کوردستانی مەحکووم کرد.
ڕێکخراوی "سەهاب"، وێڕای بەناشیرین زانین و مەحکوومکردنی هێرشە تێرۆریستییە تۆپخانەییەکانی ڕێژیمی ئێران دژی هێزە خەباتکارە کوردەکان کە کوژران و برینداربوونی خەڵکی سێڤیل و لەوانە کچێکی تەمەن ١٨ ساڵی بەدواوە بووە، خوازیاری بەرەوڕووبوونەوەی کۆمەڵگای جیهانی لەگەڵ ئەم کردەوانەی سپای پاسداران لە ناوچەکەدا بوو.
ئەم ڕێکخراوەیە هەروەها خوازیاری یەکگرتوویی کردەیی هەرچی زیاتری خەڵکی ئێران و نەتەوە بندەستەکانی ڕێژیمی ئێران بە مەبەستی بەرگریی بەهێزتر و پاشەکشەپێکردنی سپای تێرۆریستیی پاسداران لە ڕێگەگەلی جیاوازیی سیاسی، مەدەنی و بەرگرییەوە بووە.