"ڕێکخراوی موجاهدینی خەلق" لە پەیامێکدا سەرەڕای ئەوەیکە تۆپبارانەکانی ڕێژیمی ئێرانی بۆ سەر کوردستان مەحکووم کرد داوای کردووە بۆ پشتیوانی لە خەڵکی کوردستان سەرتاسەری خەڵکی ئێران بڕژێتە سەر شەقامەکان.
"ڕێکخراوی موجاهدینی خەلق" لەو پەیامەدا هاتووە: "ڕێژیمی کوردکوژی ویلایەتی فەقیهـ دەست لە تۆپبارانی برایان و هاونیشتمانیانی کوردمان لە ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ کوردستانی عێراق ناکێشێتەوە و پێداگرتریشە".
لەو پەیامەدا هاتووه: ''بۆ ئەوەیکە پاشکشە بە تۆپبارانی خەڵكی بێتاوان و حیزبە کوردییەکان لەلایەن ڕێژیمی ئێران بکرێت ،دەبێ خەڵک لە کوردستان و ئێراندا بڕژێنە سەر شەقامەکان".