کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێکخراوی موجاهیدینی خەلق چەند کاناڵی تێلێڤیزیۆنیی ڕێژیمی ئێرانی هەک کرد

17:31 - 7 رێبەندان 2721

دوا نێوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٧ی ڕێبەندان ''شەبەکەی یەک و شەبەکەی قورئانـ"ـی دەنگوڕەنگی ڕێژیمی ئێران لەلایەن ڕێکخراوی موجاهیدنی خەلقی ئێران بۆ ماوەی ١٠ چرکە هەک کرا.

دوای هەککرانی ئەو دوو کاناڵەی دەنگوڕەنگی ڕێژیمی ئێران بۆ ماوەی ١٠ چرکە وێنەی ''مەسعوود ڕەجەوی و مریەم ڕەجەوی'' لە ڕێبەرانی ڕێکخراوی موجاهیدینی خەلق کە یەکێک لە ڕێکخراوەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێرانە بڵاو بووە.

هەروەها لە ئەنجامی ئەو هەککرانە وێنەی ''عەلی خامنەیی'' ڕێبەری ڕێژیمی ئێران کە نیشانی باتڵەی لەسەر بووە وێڕای دروشمی نەمان بۆ خامنەیی بڵاو بووەتەوە.

هەککرانی دەنگوڕەنگی ڕێژیمی ئێران لەلایەن بەرپرسانی بەشی تەکنیکی دەنگوڕەنگ و هەواڵدەرییەکانی ڕێژیم پشتڕاست کراوەتەوە.

لە ماوەی ڕابردووە هەکی ماڵپەڕەکانی ڕێژیمی ئێران زیاتر بووە کە سیستمی سوتەمەنی و دوربینەکانی زیندانی ئێڤین لە دوایین نموونەکانن.