![](/weney-mallperr/12469.jpg)
کوردستان میدیا: کۆمیساریای باڵای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری پەنابەراندا ڕایگەیاند کە لە هەر ١٠ خولەکێکدا منداڵێکی بێنیشتمان لەدایک دەبێت.
هەواڵدەریی فەرانسە لە ڕاپۆرتێکدا لەزاری کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری پەنابەراندا کە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٢ی خەزەڵوەری ١٣٩٤ی هەتاوی لە ژنێڤ بڵاوی کردووەتەوە، دەڵێ ئەو پرسە بە شەڕی سووریە و قەیرانی پەنابەریی بۆ ئورووپا چڕتر بووەتەوە.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە، لەو وڵاتانەی کە ٢٠ نەتەوەی بێنیشتمان و حەشیمەتدار ژیان دەکەن، ساڵانە لانیکەم ٧٠ هەزار منداڵی بێنیشتمان لەدایک دەبن.
آنتۆنیۆ گوتیرز کۆمیسێری باڵای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری پەنابەراندا، ژیانی منداڵانی بێنیشتمانی زۆر خراپ وەسف کردووە و ڕایگەیاندووە کە ژیانی ئەو کەسانە پڕە لە هەڵاواردن، سەرکوت و بێهیوایی.
تۆمارنەکردنی لەدایکبوونی منداڵان لە ماوەی شەڕدا، ئەو مەترسییە بۆ پەنابەران زیاتر دەکات.
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان شەڕی سووریە بە گرینگترین قەیرانی مرۆیی لە جیهاندا لە قەڵەم دەدات کە بە هۆی ئەو شەڕەوە ٤ میلیۆن کەس بەناچار وڵاتی خۆیان بەجێهێشتووە و سەدان هەزار ژن لەو ڕێگایەدا منداڵیان دەبێت.
بە هۆی هەڵاواردنی ڕەگەزی لە یاسای سووریەدا، لە بارەی شوناسی منداڵ، منداڵانی سووری تەنیا شوناسی خۆیان لە باوکیان وەردەگرن.