کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان: پیسیی کەشوهەوا لە کۆرۆنا زیاتر قوربانی دەستێنێت

11:39 - 28 رێبەندان 2721

لە نوێترین ڕاپۆرتی ژینگەیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی ڕێبەندان بڵاوی کراوەتەوە "پیسیی کەشوهەوا لەلایەن شیرکەت و دەوڵەتەکانەوە بووەتە هۆی ئەی کە زیاتر لە کۆرۆنا قوربانی بستێنێت.

ئەو ڕێکخراوەیە داوای لە دەوڵەتەکان کردووە کە بەخێرایی هەوڵ بدەن پێش بە بڵاوبوونەوەی بەشێک لە ماددە کیمیایی و ژەهراوییەکان بگرن.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە،پیسیی کەشوهەوا بەهۆی پەتاکوژەکان، نایلۆن و زبڵی ئێلێکترۆنیکی بوونەتە هۆکاری ئەوەی بەشێوەیەکی بەربڵاو مافی مرۆڤ پێشێل بکرێت.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لانیکەم لە ساڵێکدا ٩ ملیۆن کەس بەهۆی پیسیی کەشوهەوا گیانیان لەدەست بدەن.

ئەو ئامارە لەحاڵێکدایە کە بەپێی ئاماری "ورڵدئۆمێتر" (Worldometer) هەتا ئێستا نزیک بە ٥.٩ ملیۆن کەس لە جیهاندا بەهۆی پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.