کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێکخراوی کەرتی تایبەت داوای ڕادەست کردنی پیشەی ماشینسازیی کردووە

13:53 - 4 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: ڕێکخراوی کەرتی تایبەت، دەوڵەتی ئەرکدار بە فرۆشتنی پشکی "ئێران خۆدرۆ" و "سایپا" کردووە، لە حاڵێکدا کە ئەو دوو شیرکەتە بە کردەوە مایەپووچ بوونە.

ڕێکخراوی کەرتی تایبەتی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، دەوڵەتی ئەرکدار کردووە هەتا پشکی دوو شیرکەتی ماشینسازیی "ئێران خۆدرۆ" کە سەرجەم، نزیک بە ٨ میلیارد تمەن زەرەرمەندە و هەروەها شیرکەتی ماشینسازیی "سایپا"، کە سەرمایەکەی ٤هەزار میلیارد تمەنە و لە بەرنبەردا زیاتر لە ٢٠هەزار میلیارد تمەن زەرەرمەندە، بفرۆشێت.

بەپێی ئەو ئامارانە لە قەرزداری و زەرەرمەندیی ئەو دوو شیرکەتە، بە کردەوە مایەپووچن و هەروەها "ڕێکخراوی گەشە و پەرەپێدانی پیشەیی ئێران"، پشکی ئەو دوو شیرکەتەی پێشتر وەک بارمتە بۆ وەرگرتنی وام داناوە.

ئەم بڕیارە لە حاڵێکدایە کە ١٢٢ هەزار کەس لە ئێراندا سەرقاڵی پیشەی ماشینسازین و لەو ڕێژەیەش، ١١٠ هەزار کەسیان لە دوو گرووپی گەورەی ماشینسازیی "ئیران خۆدرۆ" و "سایپا"دا، کار دەکەن و مانگانە نزیک بە ٢٠٠ میلیارد تمەن، مووچە و حەقدەستیانە.