کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێککەوتننامەی بازرگانیی تورکیە و ئێران وەک ڕێککەوتننامەی "تورکەمەنچایـ"ـە

17:36 - 11 رەزبەر 2721

"غوڵام موحسێن شافعی" سەرۆکی ژووری بازرگانیی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی، ڕێککەوتنامەی بازرگانیی نێوان ڕێژیمی ئێران و تورکیە زۆر نابەجێیە و هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ ڕێککەوتنامەی "تورکەمەنچای" نییە.

"شافعی" وتوویەتی، ئێران لە بواری ڕێککەوتننامەکانی ئاڵووێری بازرگانی و ئازاد لە بەرامبەر وڵاتانی دراوسێ دۆخێکی خراپی هەیە.

لە ڕێککەوتنامەی "تورکەمەنچای" لەنێوان ئێران و ڕووسیەی تزاری، ئێران بەشێکی زۆری خاکی خۆی لە باشووری قەفقاز لەدەست دا.

ڕێککەوتننامەی بازرگانیی ئێران و تورکیە دژکردەوەیەکی زۆری لەلایەن بازرگانانی لێکەوتەوە و لە نامەیەکدا بۆ بەرپرسانی ئەو ڕێژیمە لەوانە جێگری یەکەمی ڕووحانی خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەو ڕێککەوتنەیان کرد بەڵام گوێیان بەو داواکارییە نەدا.

تورکیە و  ئێران لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا باسیان لەوە کردبوو، دەبێ ساڵانە ٣٠ میلیارد دۆلار پێکەوە ئاڵووێری بازرگانییان هەبێت بەڵام تەنیا ٦ میلیارد دۆلار بووە.