کوردستان میدیا: دانیشتنی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا و ڕێبەری کورەی باکوور، بە سەرکەوتویی کۆتایی پێ هات.
دانڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا و کیم جوونگ ئوون، ڕێبەری کورەی باکوور، ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی جۆزەردانی ١٣٩٧ی هەتاوی، لە دوورگەی سنتۆزای سەنگاپووردا چاوپێکەوتنێکی مێژوویییان پێک هێنا و لەسەر کۆتاییهێنان بە پرسی ناوکیی کورەی باکوور ڕێک کەوتوون.
لە سەرەتای ئەو چاوپێکەوتنەدا دانڵد ترامپ لە بەردەم هەواڵنێراندا ڕاگەیاندووە: "من هەستێکی زۆر باشم هەیە و دڵنیام کە بە ئاکامی باشیش دەگەین"، ناوبراو پێشبینی کردووە، کە وڵاتەکەی و کورەی باکوور لە داهاتوودا پێوەندییەکی زۆر باشیان دەبێت، هەروەها کیم بە ترامپی ڕاگەیاندووە، کە گەیشتن بەم شوێنە کارێکی ڕاحەت نەبوو، ئێمە توانیمان بە سەر فیکرە کۆنەکان و گرفتەکاندا زاڵ ببین.
قۆناغەکانی سەرەتایی ئەو دانیشتنە لە پشت دەرگا داخراوەکاندا بەڕێوە چووە و لە کۆتاییدا ناوبراوان لە یەک تێگەیشتن و ڕێککەوتنێکی هاوبەشیان واژۆ کردووە.
دانڵد ترامپ پاش واژۆی ڕێککەوتننامەی دوولایەنە، ڕایگەیاندووە: "کیم ڕێبەرێکی زانایە و پێشبینی دەکەم، کە پێوەندییەکانی ئێمە لە داهاتوودا زۆر باش و بەپێچەوانەی ڕابردوو بن"، هەروەها ناوبراو ڕایگەیاندووە، کە بە زووترین کات پرۆسەی لەنێوبردنی چەکی ناوکیی کورە دەستی پێ دەکرێت.
ئوون، پاش واژۆکردنی ڕێککەوتننامەکە ڕایگەیاندووە: "پاش ئەم چاوپێکەوتنە مێژوویییە، ئێمە بڕیارمان داوە، کە رابردووی تاڵمان لە بیر ببەینەوە، لە داهاتوودا جیهان شایەتی ئاڵوگۆڕی مەزن و باش دەبێت لە هەڵسوکەوتەکانماندا".
چەندین شرۆڤەکار و مامۆستای زانکۆی کورد لە بارەی ئەو دانیشتنە میژوویییە و کاریگەرییەکانی ئەو ڕێککەوتننامەیەی سەنگاپوور بەسەر داهاتووی ڕۆژهەلاتی نێوەڕاستدا چەندین شیکاری و بابەتیان نووسیوە.
شەریف هەژاری مامۆستای مێژوو لە زانکۆی سلێمانییە لەو بارەوە دەنووسێت: " نزیكبوونهوهی ئەمریكا و كورەی باكوور، یهكتربینینی (ترامپ و كیم جوونگ ئوون) له سهنگاپوور، ههر به تهنیا بۆ ئاشتهوایی نیمچه دوورگهی كورە گرینگ نییه، بهڵكوو له ئاستی جیهانیدا كاریگهریی تایبهت به خۆی دهبێت.
بهتایبهت وا دهكات كێشهكانی خۆرههڵاتی نێوهڕاست بۆ ئهمریكا ببنه كێشهی سەرەکی، بهو مانایهی کە ئەگەر پێشتر كێشهی كورەی باكوور سەرەکیترین كهیس بوو به نیسبهت ئهمریكاوه، بهڵام پاش ئەو ڕێککەوتنامەیە و چارهسهركردنی كهیسی كورەی باكوور، ئیدی كێشهكانی خۆرههلاتی نێوهڕاست، و بهتایبهت كێشهی ئێران، دهبێته لهپێشینهترین و سهرهكیترین كێشه بۆ ئامریكا.
هەر بۆیە بە چڕتر بوونەوەی گەمارۆوەکان بۆ سەر ڕێژیمی ئێران، ئابووری ئەو وڵاتە خراپترین دۆخ به خۆیەوه دهبینێت و بههای تمهن زیاتر و زیاتر بێ- بایەخ دهبێ، دواتر خۆپیشاندان دهخهنه نێو ئێرانهوه.
ناوبراو، پێشبینی ئەوە کردووە کە به هاتنەئارای شهڕی ناوخۆیی له ئیراندا و پاشان دهستێوهردانی ڕاستهوخۆی ئهمریكا- ئیسرائیل، ئیدی به لافاوی خوینی ئاخونده كڵاوچییهكان و جاشهكانیان و شهڕی ناوخۆیی، ئهم رێژێمه تهفروتوونا دهكرێ.
ئاگری ئیسماعیل نژاد، شرۆڤەکاری سیاسی، پێش چاوپێکەوتنی دانڵد ترامپ و کیم جوونگ ئوون، لە ئەگەری سەرکەوتنی ئەو چاوپێکەوتنە و سازانی ئەو دوو وڵاتە لەسەر پرسی ناوکیی کوورە، پێشبینی کردبوو کە:
1- بەو هۆیەی کە ئێران هەم زانستی ئەتۆمی و هەم زانستی مووشەکییەکەی لە کورەی باکوور کڕیوە، ئەگەر بێت و کوورە هاوکاریی زانیاری لەگەڵ ئامریکا بکات بەشێکی زۆر لە دیوە شاراوەکانی چالاکی ئەتۆمی و مووشەکی ئێران دەردەکەوێ.
2- سیاسەتی سەرەکیی ئێران بۆ تێپەرکردنی دۆخی ئێستا ئەوەیە کە هەوڵ بدات خولی سەرۆکایەتیی یەکەمی ترامپ تێپەر بکات، بەو هیوایەی کە ترامپ لە خولی دووهەمدا دەنگ نەهێنێتەوە و ئێران بتوانێ دوای ترامپ، لەگەڵ سەرکۆماری داهاتووی ئامریکا هێندێ سازش بکات، ئەگەر رێککەوتنی کورە و ئامریکا سەرکەوتوو بێت ڕەنگە ترامپ زۆر پێی خۆشە نەبێت بەڵام رێژەی دژایەتی لەگەڵ ترامپ کەم دەکاتەوە و ئەگەری پووچەڵ بوونەوەی ئەو سیاسەتەی ئێران زۆر زیاد دەکات.
3- ترامپ لە وتووێژ لەگەڵ بەشی ئینگلیسی دەنگی ئامریکادا گوتبووی: "سیاسەتی توند بووەتە هۆی ئەوەی کە کورە بە چۆک دابێت"، ئەوە لە خۆیدا هەڵگری ئەو پەیامە بوو کە بە سیاسەتی توند دەکرێت ئێرانیش بە چۆک دابێنێت، لە ئامریکا بەشێکی زۆر لە هەردووک حیزبی دەسەڵاتدار لەو باوەڕەدان کە توندوتیژی دژی ئێران دەبێتە هۆی توندوتیژی زیاتر هەر لەسەر ئەو بنەمایەش ئۆباما لەگەڵ کۆماری ئیسلامی رێک کەوت، رێککەوتن لەگەڵ کورە دەتوانێ ببێتە پشتیوانییەکی نێوخۆی ئیدارەی ترامپ بۆ ئەوەی سیاسەتی توندوتیژی دژ بە ڕێژیمی ئێران درێژە بدرێت.