کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێکەوتننامەی چین و ڕێژیمی ئێران خەریکە دەگاتە قۆناغی جێبەجێکردن

18:41 - 21 رێبەندان 2720

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ڕێژیمی ئێران باسی لەوە کردووە لە دواین سەفەریدا بۆ چین، پێشنیارەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ جێبەجێکردنی ڕێکەوتننامەی نێوان هەر دوو وڵات تاوتوێ کراوە.

ناوبراو وتوویەتی زۆری نەماوە ڕێکەوتنی وڵاتی چین و ڕێژیمی ئێران بگاتە قۆناغی کۆتایی جێبەجێکردن.

"زەریف" هەروەها دانی بە گوشارە ئابوورییەکانی ئامریکا بۆ سەر ڕێژیمی ئێران ناوە و وتوویەتی ڕێکەوتنی ٢٥ ساڵەی ئێران و وڵاتی چین بەم نزیکانە دەچێتە بواری جێبەجێکردن و ئەو هێڵە پێوەندیدارانە پێویستە لە ئێرانەوە تێپەڕ بێت .

"زەریف" باسی لەوە کردووە لە ئێستادا  گەڵاڵەیەکی هێڵی پێوەندی لە ناوچەی "قەفقاز" بوونی هەیە کە لە دوای شەڕی "قەرەباغ" ڕاگیرابوو و خەریکە بە ڕووسیە دەبەسرێتەوە .

یەکەمجار "مەحموود ئەحمەدی نژاد" سەرکۆماری پێشووی ڕێژیمی ئێران باسی لە پلانی هاوکاریی ٢٥ ساڵەی ڕێژیمی ئێران و چین کردبوو.

 لە دوای ڕاگەیاندنی هەواڵی ئەو ڕێکەوتننامەیە لەلایەن بڵاوکراوەی "پێترۆلیۆم ئیکۆنۆمیست" شەپۆلێکی ناڕەزایەتی لەنێو و دەرەوەی ئێرانی لێ کەوتەوە.