کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێگاوبانەکانی کوردستان ڕێگای مەرگن

13:44 - 27 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: دۆخی خراپی ڕێگاوبانەکان لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا، قەیرانێکە و ئاوڕێکی لێ نادرێتەوە.

دۆخی خراپی ڕێگاوبانەکان لە کوردستاندا قەیرانێکی جیدییە، کە بەردەوام هۆکارێکە بۆ ناڕەزایەتی و گلەییی خەڵکی ئێران و بەتایبەت شارەکانی کوردستان.

سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئەو دۆخە، بە کاربەدەستانی ڕێژیم لە شارەکانی کوردستاندا، هیچ هەوڵێک لە پێناو نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانەکان و چاککردنەوەیان نادرێت.

بەپێی ئاماری بڵاوکراوە لە دامەزراوەی پزیشکی یاساییی ڕێژیم، هەژماری حاڵەتەکانی ڕووداوی هاتووچۆ تەنیا لە چوار پارێزگای ورمێ، سنە، کرماشان و ئیلام لە١١ مانگی ساڵی ٩٧دا، بەم شێوازە بووە:

پارێزگای ورمێ ٥١٣ حاڵەت، پارێزگای سنە ٣٦٢ حاڵەت، پارێزگای کرماشان ٤٠١ حاڵەت و پارێزگای ئیلامیش ١٣٩ حاڵەت، کە بەشێوەی گشتی ٣٤ هەزار و ٤٠٨ کەس بوونەتە قوربانی ئەو ڕووداوانە.

یەکێک لە هۆکارە گرینگەکانی ڕووداوەکانی هاتووچۆ، خراپی ڕێگاوبانە کە لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا، بووەتە هۆکاری سەرەکیی گیانلەدەستدانی هاووڵاتییان.