![](/content/upload/1/news/54656_w920.jpg)
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بوونەتەوە، ڕۆژی هەینی ١٠ی پووشپەڕ، ڕووداوی هاتوچۆ کە لە ڕێگای "نەهاوەند – نووراباد" سەر بە پارێزگای "لوڕستان"، ٢ کوژراو و ٦ برینداری لێ کەوتووەتەوە.
هاوکات لە گوندی "گوڵ گوڵ" و لە ڕێگای "کوهدەشت - زانوگە"ی سەر بە ئەو پارێزگایە، پێکدادانی ماشینی بارهەڵگری ئیسۆز و پراید، ٤ کوژراو و ٦ برینداری لێ کەوتووەتەوە.
هەروەها ١٢ی پووشپەڕ، بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە ڕیگای "بروجێرد- ئەراک"، ١٤ کەس بریندار بوون.
ئەو ڕووداوانە هەمووی بە شەو و بەهۆی خراپیی ڕێگاوبانەکانەوە ڕوویان داوە.