سۆران شەمسی
هەژاری، تاوان، ناکارامەبوونی برۆکراسی، تێکدانی ژینگە، داھاتی ڕێژیمە دیکتاتۆرە خوێنمژەکانە، بەڵام بە ھەرحاڵ ڕووخانی ئەم حکوومەتانە بارودۆخێک پێک دەهێنێت هەتاکوو ئەو خەڵکەی کە تاکوو ئەمڕۆ لە ژێر ستەم و دیکتاتۆریەتدا بوونە، بتوانن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان کۆمەڵگایەک لەگەڵ بەستەری دێموکراسی سیاسیدا ئازادییە تاکەکەسییەکانیان زیاتر و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی گەورەتر پێک بهێنن، بەداخەوە مێژوو ئێستایش ھەر لەگەڵ ئێمەیە، کێشە حکوومەتە دیکتاتۆرەکان و دیکتاتۆریەتی قووڵ و ڕیشەدارە، خەڵک لە زۆربەی وڵاتەکاندا چەندین دەیە تەنانەت چەند سەدە لە ژێر باندۆڕی حکوومەتە دیکتاتۆرەکانی نێوخۆ و دەرەوەدا تووشی ڕەنج و مەینەتی زۆر بوونە، سیستمی تۆتالیتاریزم ھەمووکات تێدەکۆشێت کە خەڵک بەبێ زانیاری و لەخۆڕا ئەو شتانەی کە بەسەریاندا سەپاوە قەبووڵ بکەن، بێ ئەوەی کە ئاگادار بێت ھەر بەرنامە و پیلانێک کە رێژیم دابینی دەکات، سیستماتیک قەبووڵی دەکات و لە ئاستێکی توندتر ناوەندەکانی کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئابووری و تەنانەت ئایینیی کە لە دەرەوەی چوارچێوەی دەسەڵاتی حکوومەت بووە، بە بەرنامەوە لاواز دەکات و لە کۆتاییشدا کۆنترۆڵی دەکەن و تەنانەت چەند ناوەندێک لەباتی ئەوان دادەنێن کە حکوومەت یان ڕێبەر ئەرکی کۆنترۆڵکردنی کۆمەڵایەتیی لە ئەستۆ دەگرێت، ئەم ڕۆژانە دۆخی ژیان لە حکوومەتە دیکتاتۆرەکان سەبارەت بە ڕابردوو خەراپتر بووە، لە ڕابردوودا ھێندێک خەڵک بەرانبەریان ڕادەوستان و بەرخۆدانیان دەکرد و خۆڕاگرییان نیشان دەدا، هێندێ کاتیش ڕاپەڕینێکی ناڕەزایەتی چینایەتی و ناڕەزایەتیگەلێکی تر لە بەرانبەر دیکتاتۆرەکاندا ڕێکدەخرا، لەو کاتانەدا ڕۆحێکی تازە لەنێو جەماوەردا دەھاتە ئاراوە و ھێندێک جار خەڵک سەربەخۆ یا گرووپە چکۆلەکان بۆ ڕاوەستان لە سەر بیروباوەڕی خۆیان یان چالاکی تەبلیغی بۆ بیروباوەڕەکەیان و هێندێک کاتیش بە نیشانەی بەرگریی و تێکۆشانێکی دلێرانەیان ئەنجام دەدا، بەڵام بێسوودە ئەم تێکۆشانە ھەرچەندە ئەسیل و پرشکۆ بووە، بەڵام بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو مەترسییەدا کە خەڵک لە دیکتاتۆر ھەیانبوو و بۆ زاڵبوون و لەنێوبردنی ئەو عادەتەی پێڕەوی خەڵک لە دەسەڵاتداران کە دوو پێشنیازی بنەڕەتی و بنەمایی خەبات لەگەڵ دیکتاتۆریەت کاریگەرییەکی ئەوتۆی نەبوو، ئەم ھەوڵ و تێکۆشانە نەتەنیا بە سەرکەوتنی ھیوا و ئاواتەکان نەبوو کە لە دڵی خەڵکدا بوون، بەڵکوو بەداخەوە گوشار و کوشتار و ڕەنج و دژوارییەکانی مرۆڤی زیاتر دەکرد، لە حکوومەتە سەرەڕۆ و دیکتاتۆرەکاندا ھەڵبژاردن ھۆکارێکی باش نییە بۆ گۆڕینی بنەمای پێکهاتەی سیاسی، حکوومەتە دیکتاتۆرەکان بۆ ڕاگرتنی زاھێری دێموکراتیکی خۆی، ھەڵبژاردنیش ڕێک دەخات (وەکوو ھەڵبژاردنەکانی وڵاتی خۆمان) بەڵام ئەم ھەڵبژاردنانە، دەنگدانێکی بەسراوەی هەیە بۆ گرتنی تەئیدی خەڵک و ھەڵبژاردنی یەکێک لە بەربژێرەکان کە لەلایەن خۆدی ڕێژیمەوە دەست نیشان کراوە، لەم شێوە ھەڵبژاردنانەدا ئەگەر بەربژێرێکی ناڕازییانی خۆیان ڕێگای بەشداریکردنیان ھەبێ و ھەڵیشبژێردرێن، داھاتی ھەڵبژاردنەکان بە سادە و ساکاری لەلایەن دیکتاتۆرەکان رەت دەکرێتەوە، ھێندێک کاتیش بەربژێرێک کە ھەڵبژێردراوە، دەیترسێنن یا دەسبەسەری دەکەن یا تەنانەت لە سێدارەی دەدەن، دیکتاتۆرەکان ھیچکات بە سادە و ساکاری بڕیاری ھەڵبژاردن نادەن کە ئەوان لە سەر تەختی پاشایەتی خۆیان بێنبتە خوارەوە، دیکتاتۆرەکان لە قۆناغی یەکەمدا بە ھۆی چۆنییەتی دابەشکردنی دەسەڵاتی نێوخۆیی درێژە بە ژیانی خۆیان دەدەن، لەم بارودۆخەدا کۆمەڵگا و خەڵکی ھەژار و مامناوەندی لاوازترن لەوەی کە کێشە بۆ دیکتاتۆرەکان درووست بکەن، چۆن کە دارایی و دەسەڵات لە دەستی گرووپێکی چەند کەسیدا دابەش بووە، لەبەر ئەوەی کە ئەگەری ھەیە حکوومەتە دیکتاتۆرەکان لە ئەسەر جەخت و گوشاری ھێزەکانی نێودەوڵەتی لاواز ببن، بەڵام ژیانی ئەوان لە کۆتاییدا پەیوەندی بە پێکهێنەرە نێوخۆییەکانەوە ھەیە، لەبەر هەبوونی ھەوڵ و تێکۆشانی ناڕازییان و دژبەرانی نێوخۆیی، پاڵپشتی جیھانی لە ئەو ڕاپەڕینە دەتوانێت زۆر بە قازانجیان بێت، بۆ نموونە گەمارۆی ئابووری نێودەوڵەتی، ممەنوعییەتەکان، پچڕانی پەیوەندییە دێموکراتیکەکان، دەرکردن لە ئۆرگان و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان، ئیدانەکردن لەلایەن ناوەندە جیاجیاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرجەم پێکهاتە ھاوشێوەکان دەتوانێت یارمەتییەکی گەورە بێت بۆ ڕاپەڕینەکانی نێوخۆیی، بە ھەرحاڵ ئەگەر ڕاپەڕینێکی گەورە و ھێزێکی بەهێزی نێوخۆیی لە نێوخۆ نەبێت، ئەگەری کارێکی هاوشێوە زۆر ئەستەمە و ئەگەریش بکرێت کاریگەرییەکی زۆری لە سەر بارودۆخ و دەسەڵاتی دیکتاتۆرەکان نابێت، بۆ لەنێوبردنی دیکتاتۆرییەت کە نرخەکەی زۆر گران نەبێ، ئەبێ چوار ھەنگاوی بنەمایی ھەڵبگیرێت.
١_ ئیرادە، باوەڕبەخۆبوون و مەھارتەکانی بەرگریی بۆ ئەو خەڵکەی کە لە ژێر سێتەرەی دیکتاتۆریەتدان پەرەی پێ بدرێت.
۲_ ئەبێت گرووپە کۆمەڵایەتییە سەربەخۆوەکان و رێکخراوەکانی پەیوەندیدار بەو خەڵکەی کە لە ژێر ستەم و ئازار چەوساونەتەوە پێک بهێنن و ساپۆرت بکرێن.
٣_ ئەبێت ھێزێکی نێوخۆی بەهێز درووست بکرێت.
٤_ ئەبێت پلانێکی ستراتیژیک و ڕۆشنبیرانە بۆ بەدەسھێنانی ئازادی دابڕێژرێت و بە مەھارەتێکی تایبەتی جێبەجێ بکرێت.
لە کاتێکدا کە دیکتاتۆر ھێزێکی ڕێکخراو (سازماندەهی شدە) و بە هێزی ھەیە، بەڵام ئەگەر ڕێکخراوە مەدەنییەکان ناڕەزایەتی خۆیان بە شێوازێکی جیددی و توند دەربڕن، دیکتاتۆرەکان ھەم ناچارن و ھەم حەزیان لە وتووێژ لەگەڵ دژبەرانی خۆیان هەیە، حکوومەتە دیکتاتۆرەکان لە ژێر دەمامکی بەرقەراریی ئاشتیدا بە مەبەستی خۆبەدەستەوەدانی دژبەرانیان، خەڵک و ئۆپۆزیسیۆنە دژبەرەکانی خۆیان، بانگھێشتیان دەکەن.
بانگھێشتێک بۆ وتووێژ ڕەنگە تا ڕادەیەک ھیوا و ئومێدی تێدا بێت، بەڵام لە ژووری وتووێژدا ئەگەری ھەموو مەترسی و ڕیسکێک ھەیە کە بۆ نموونە دەتوانین چۆنییەتی تێرۆرکردنی دوکتۆر قاسملوو کە لە کاتی وتووێژدا شەھیدیان کرد ئاماژە پێ بدەین، لە لایەکی دیکەوە لە بارودۆخێکدا بەھێزبوونی ڕێکخراوەکانی نێوخۆی وڵات دەکرێت وەکوو هەڕەشەیەک بن بۆ سەر دەسەڵاتی دیکتاتۆرەکان، دیکتاتۆرەکان ھەوڵ دەدەن کە بە ھۆی وتووێژەوە تا ئەو جێگایەی کە بۆیان دەکرێت کۆنترۆڵی خۆیان لە سەر وڵات و سەرەڕۆی و سامان و دارایی ئەو وڵاتەدا بکەن، ئاشکرایە کە لە ھیچکام لەم حاڵەتانەدا دێموکراتەکان نابێ بە دانیشتن لەسەر یەک مێزی وتووێژ لەگەڵ دیکتاتۆرەکان ببنە ھۆی بەرەوپێشچوونی ئامانجەکانی ئەو دیکتاتۆرانە، ئازادییخوازان ئەبێت ھەمووکات ئاگاداری ئەو نێچیڕانە بن کە دیکتاتۆرەکان بە قەستی لە پرۆسەی وتووێژدا دابینی دەکەن. داھاتی خەباتێک کە بەری بێت لە توندوتیژی تەنیا ناتەوانکردن و ڕووخاندنی دیکتاتۆر نییە، بەڵکوو ورەپێدان بە خەڵکێکە کە لە ژێر ستەمدان و بەردەوام لە چەوسانەوەدا دەژین، ئەم شێوازە بە خەڵکێک کە لەمەوپێش ھەستیان بە قوربانیبوونی خۆیان دەکرد و خۆیان لە پیاسەی شەترەنجدا دەبینییەوە، ھێز و ورەبەخشە کە بە ھەوڵ و تێکۆشانی خۆیان دەسەڵات بۆ بەدەسھێنانی ئازادی و دادپەروەری بە کار بهێنن.
ئەم تەجروبە خەباتکارانەیە داھاتێکی ڕەوانی زۆر گرینگی ھەیە کە دەتوانین لە زیادکردنی باوەڕبەخۆبوون لە کەسانێک کە لە ڕابردوودا هێزێکی کاریگەریان نەبووە، یەکێک لە داھاتە بەنرخ و درێژخایەنەکانی خەبات بۆ درووستکردنی حکوومەتێکی دێموکراتیکە کە کۆمەڵگا بۆ ڕاهاتن لەگەڵ کێشەکانی داھاتوو و درێژەی ڕێگا، ھێز و توانایییەکی زیاتر دەبەخشێت، نموونەی کێشەکان وەکوو کەڵکاژۆی حکوومەتی داھاتوو و بەلاڕێدا بردنی حکوومەت نوێ، توندوتیژی ھەرکام لە گرووپەکانی گۆڕەپانەکە، نادادپەرەوەریی ئابووری و بەرتەسکبوونی دێموکراتیکی رێکخراوە سیاسییەکان، خەڵکێک کە لە خەباتکاریی سیاسیدا فێری بەرخۆدان بوونە لە بەرانبەر دیکتاتۆرەکانی داھاتوودا ئەگەری کۆڵدانیان کەمترە، دوای ئازادی، زانیاری لەسەر خەباتی بێ توندوتیژێ، ڕەوشتەکانی بەرگریی لە دێموکراسی، ئازادییە مەدەنییەکان، مافی نەتەوەکان، مافی تایبەتی حکوومەتە ناوچەییەکان و فیدراڵی و ناوەندە و دەوڵەتییەکان پێک بهێنێت، تاکوو خەڵک و گرووپەکان بتوانن بیروباوەڕی خۆیان دەربڕن، ھیوایە لە پلان و فکریەتە داڕێژراوەکان لە لێکدانەوەی ئەم خەباتخوازییە سیاسیەدا یارمەتی دەربێت بۆ ھەموو ئەو کەس و گرووپانەی کە لە ڕێگای ڕووخاندنی دیکتاتۆرەکاندا بۆ خەڵک تێدەکۆشن، ھەروەھا بۆ درووستکردنی سیستەمێکی دێموکراتیک و دامەزراوە و ڕاگیر کە ئازادییەکانی مرۆڤ و وڵامدانەوەی خەڵک بۆ کۆمەڵگای باشتر رێز دادەنێت، لەم ڕوانگانەوە کە لێکمان داویەوە سێ داھاتی سەرەکی بوونی ھەیە:
دەربازبوون لە دیکتاتۆری ئەگەری ھەیە، بەدەسھێنانی ئازادی پێویستی بە پلان و ستراتیژی و فکریەتێکی بەهێز و کارا ھەیە و بۆ گەیشتن بەم ھوشیاری و زانیارییە، تێکۆشانی بێ وچان و خەباتێکی بەردەوام تەنانەت ئەگەر نرخەکەیشی گران بێت پێویستە، وتەیەکی بەناوبانگ هەیە کە دەڵێن "ئازادی بە بەلاش نییە"، ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە، ھیچ ھێزێکی دەرەکی نایەت بۆ پێشکەشکردنی ئازادی بە خەڵکی ژێردەسەڵاتی دیکتاتۆرەکان، ئازادییەک کە زۆر کەس خوازیاریین و ئەبێت خەڵک فێر ببێت کە چۆناوچۆن خۆیان ئازاد بکەن و ئەمەش بە ئاسانی بەدەست نایەت، ئەگەر خەڵک ئەو شتانەی کە پێویستیان پێیە بۆ بەدەسھێنانی ئازادی بە دەستی بهێنن، دەتوانن کار و پلانێک دابین بکەن کە لە کۆتاییدا ھەر چەندە بە ڕەنج و ئازار و دژوارییەوە بێت بە ئازادی بگات، ئەوکات ئەوان دەتوانن بە ھەوڵ و تێکۆشان، نەزم و دێموکراتیکێکی مۆدێرن دابڕێژن و بۆ بەرگریی لەو دەسکەوتە ئامادە بن، ئازادی کە بە وەها خەباتێک بەدەست بێت، دەتوانێت بەسۆبات و بەهێز بێت، خەڵکێکی تێکۆشەر و خەباتکار کە بە ڕاگرتن و پێشکەوتن و سەرکەوتنی ئازادی پێبەند بێت، ڕێز لەم ئازادیە دەگرن و دەیپارێزن.
ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە.