کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕەحیم خدری ئەندام و پێشمەرگەی دێرین کۆچی دوایی کرد

12:27 - 23 رێبەندان 2721

ڕۆژی هەینی ٢٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی، کاک "ڕەحیم خدری" ئەندام و پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و خەڵکی گوندی "قالوێ شێخان" سەر بە شاری "بۆکان" بەهۆی نەخۆشی ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "خدر" لە شەڕی سێ مانگە و بزووتنەوەی ساڵەکانی ٤٦-٤٧ بەشدار بووە و ماوەی چوار ساڵ لە سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەدا لە ناوچەکانی "هەوشار و سەقز" گیانفیدایی کردووە. پاشان لە شەڕێکی قورس و نەخوازراودا لەلایەن پەلاماردەرانی کوردستان لە گوندی قزقەپانی "هەوشار" بریندار بووە.

ناوبراو ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی بەهۆی کارتێکەری برینەکەی گەڕاوەتەوە شار و دواتر پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی حیزب درێژە پێ داوە.

کاک "ڕەحیم خدری" هەموو کات لە بواری کوردایەتی و بەشداری لە بزووتنەوەی خەباتی ڕەوای گەلی کورد هاندەری لاوان، خزم و دۆستانی بووە.

تەرمی ناوبراو لە زێدەکەی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکاری کاک "رەحیم" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.