![](/content/upload/1/news/49899_w920.jpg)
ڕۆژی هەینی ٥ی خەرمانان "ئیبراهیم ڕەئیسی"سەرکۆماری نوێی ڕێژیمی ئێران بە بێ ئاگاداریی پێشوو سەردانی ''ئەحواز"ی کردووە.
لەو سەفەرەدا "ڕەئیسی" لەنێو خەڵکدا وتوویەتی "پارێزگای "ئەحواز" خەڵکێکی زۆر باشی هەیە و بە تەواوی هێز لە دۆخە جۆراوجۆرەکاندا بەرگریان لە وڵات کردووە و ئەو خەڵکە حەقێکی گەورەیان بە ئەستۆی ئێمەوە هەیە".
هەوروەها وتوویەتی لەو سەردانەدا لەگەڵ کاربەدەستانی پارێزگادا سەبارەت بە کێشە و گرفتەکانی ئەو پارێزگایە ڕاوێژ دەکەین.
سەفەری "ڕەئیسی" بۆ "ئەحواز" لە اتێکدا بووە کە لە ترسی ناڕەزایەتیی خەڵک بە بێ ئاگاداری پێشوو سەردانی ئەو پارێزگایەی کردووە و هەروها قسەکانی تەنیا بەڵێنییەکن بۆ هێورکردنەوەی خەڵک لەهەمبەر ناڕەزایەتییەکانی ئەو دوایانەدا.
خەڵکی ئەو پارێزگایە سەفەری ناوبراویان بۆ "ئەحواز" بە چەواشەکاری وەسف کردووە و هیچ بایەخێکیان بە سەفەرەکەی نەداوە.