![](/weney-mallperr/11057.jpg)
کوردستان میدیا: دوای پەرەسەندنی هێرشەکانی داعش لە عێراق و سووریە لەماوەی چەند مانگی رابردوودا، رێژەی قوربانیانی هێرشی تیرۆریستی لەم ناوچانەدا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
بەپێی راپۆرتی دویچەولە\'\' و بە پشتبەستن بە راپۆرتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ماوەی هەشت مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠١٤ی زایینیدا، لانیکەم ٢٤ هەزار کەس لە عێراق کوژراو و بریندار بوونە.
لە نێوان ئەو قوربانییانەدا، هەشت هەزار و ٥٠٠ کەس گیانیان لە دەست داوە.
راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە زۆربەی ئەو کەسانە دوای بەجێهێشتنی زێدی خۆیان بەهۆی برسییەتی، توونیەتی و نەبوونی خزمەتگوزاری گیانیان لە دەست داوە.
هێرشی گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و ناوەندی عێراق، بووەتە هۆی ئاوارە بوونی زۆربەی دانیشتوانی ئەم ناوچانە.
تا ئێستا زیاتر لە ٨٠٠ هەزار لە هاووڵاتییانی دانیشتووی باکووری وڵاتی عێراق، پەنایان هێناوەتە هەرێمی کوردستان و لەو هەرێمە نیشتەجێ بوونە.