بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی کوردییەوە کۆمەڵێک لە ژنان بە لەبەرکردنی جلوبەرگی هەوری و هەڵپەڕکێ بەرەوپیریی ساڵی نوێوە چوون.
خەڵکی کوردستان بە هەموو چین و توێژیەوە، بە شکۆوە چوارشەممەسوورییان بەڕێوە برد و بەرەوپیریی نەورۆزەوە دەچن و بە کردنەوەی ئاگر و شایی و گۆڤەند و هەروەها چالاکیی ژینگەیی ساڵی نوێ پیرۆز دەکەن.
پێشوازیی گەرمی خەڵکی کوردستان لە بۆنەکانی سەری ساڵ لە حاڵێکدایە کە ناوەندە ئەمنییەتی و هێزە ئینتیزامییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران هەڕەشەیان لە خەڵک کردووە.
خەڵکی کوردستان نەورۆز بە هێمای خۆڕاگری، ژیانەوە و ڕاپەڕین دەزانن و بە شکۆوە لەو ڕۆژەدا جێژن دەگرن.