کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژنانی مەریوانی داخوازی پێکهێنانی کۆمیتەیەک دژی توندوتیژی ژنانن

11:24 - 16 رەزبەر 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٥ی ڕەزبەر بەشێک لە ژنانی دانیشتووی "مەریوان" لە پارێزگای "سنە" لەهەرمبەر توندوتیژی دژی ژنان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە بردووە.

ناڕازییان بە هەڵگرتنی پلاکاردی پێوەندیدار وێڕای مەحکوومکردنی کوشتنی "فایزە مەلەکی‌نیا" داخوازی پێکهێنانی کۆمیتەیەکی ناوچەیی بۆ ڕاگرتنی توندوتیژی دژی ژنانیان کردووە.

"فایزە مەلەکی‌نیا" کچێکی تەمەن ٢٢ ساڵانە و دانیشتووی گوندی دەوڵەت‌ئاوا (کوڕکوڕە) سەربە شاری "سنە"یە کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن باوکی سووتێنراوە و گیانی لەدەست داوە.