پۆلێک لە ژنانی پێشمەرگەی شار لە پیرانشار ڕێکەوتی ٤ی خاکەلێوە سەردانی بنەماڵەی شەهیدانیان کردووە و پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردووەتەوە.
ژنانی پێشمەرگەی شار لەو سەردانە گوڵ، جامانە و مێخەکیان بە بنەماڵەی شەهیدان داوە.
پێشمەرگەکانی شار بەڵنێیان لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدان نوێ کردووەتەوە کە ئەوان هەتا دوا ساتەکانی ژیان وەفادار بە ڕێبازی شەهیدان دەمێننەوە.