کوردستان میدیا: له گوندێکی ناوچه‌ی دۆڵی ورمێ، هێزه‌کانی رێژیم هێرشیان کرده سه‌ر ماڵی هاووڵاتییان و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین ده‌زگای ماهواره‌دا گرت.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رۆژی هه‌ینی رێکه‌وتی ٢ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی، هێزه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران هێرش ده‌که‌ن سه‌ر گوندی نه‌ناسی سه‌ربه ناوچه‌ی دۆڵی ورمێ و وێڕای ئازار و بێ‌حورمه‌تی کردن به خه‌ڵک ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ندین ده‌زگا ماهواره‌ی هاووڵاتییاندا ده‌گرن.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته، هێزه‌کانی رێژیم له کاتی کۆکردنه‌وه‌ی سه‌ته‌لایته‌کان، به پێشبڕه‌ویی ژنێکی به‌هه‌ڵوێستی ئه‌و گونده پێش به هێزه‌کانی رێژیم له‌مه‌ڕ پشکنینی ماڵه‌که‌یان ده‌گيرێت و هێزه‌کانیش به ناچار له ترسی به‌ربڵاوتر بوونی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه، گونده‌که به جێ دێڵن.
رێژیمی ئێران، هه‌بوونی دەزگای وەرگری شه‌پۆلی ماهواره به واتای رووخانی نه‌رمی خۆی له قه‌ڵه‌م ده‌دات و به کۆکردنه‌وه‌یان هه‌وڵ ده‌دات پێش بە گه‌یشتنی زانیاریی ورد و دروست به هاووڵاتییانه.
هه‌بوونی دەزگای شەپۆلی وەرگری ماهوارە له کوردستان له‌گه‌ڵ دژکرده‌وه‌ی توندتری هێزه‌کانی رێژیمی به‌ره‌وڕو بووه و به‌رده‌وام له‌لایه‌ن رێژیمه‌وه کۆ کراوه‌ته‌وه و شیمانه‌ی ئه‌وه‌ش دەکرێ له مانگی پووشپەڕدا بە شێوەیەکی توندوتۆڵ زیاتر بکرێت.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران