کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژنێکی کورد بوو بە وەزیری داد و ئەمنییەتی وڵاتی هولەند

11:00 - 15 بەفرانبار 2721

"دیلان یەشیل گوز" دانیشتووی وڵاتی "هولەند" دوای ٩ مانگ دانیشتنی ڕەوتە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی نوێ، وەکوو وەزیری داد و ئەمنییەتی دەوڵەتی نوێی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا.

"یەشیل گوز" ساڵی ١٩٧٧ی زایینی لە "ئانکارا" لەدایک بووە بەڵام زۆربەی تەمەنی ژیانی لە "هولەند" دەرباز کردووە. "یووسل یەشیل گوز" باوکی "دیلان" هەتا ساڵی ١٩٨٤ لە شاری "دێرسیم" دەژیا، پاشان دوای کودەتای نیزامی بوو بە پەنابەری وڵاتی "هولەند".

"دیلان" کە یەکێک لە ئەندامانی حیزبی خەڵک بۆ ئازادی و دێموکراسییە "VVD"، بە خێرایی قۆناغی سەرکەوتنی تێپەڕاند و ساڵی ٢٠١٤ بوو بە شورای شارەداریی شاری "ئامێستێردام".

ناوبراو لە هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٧دا بوو بە ئەندام پارلمانی ئەو وڵاتە و لە مانگی خەرمانانی ٢٠٢١ وەکوو وەزیری دەرەوە بۆ بواری ئابووری و سیاسەتی کەش و هەوا هەڵبژێردرا.