ژنە هاووڵاتییەکی دانیشتووی مەریوان لە دوای ئەوەیکە تووشی نەخۆشیی کۆرۆنا ببوو، بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانی لەدەست دا.
شوناسی ئەو ژنە "ع. عەلیزادە" ڕاگەیەندراوە و تەمەنی ٧٧ ساڵ بووە. ئەو ژنە هاووڵاتییە بەدزییەوە نێژراوە.
لە مەریوان دۆخی تووشبووان بە کۆرۆنا و بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە حاڵەتێکی مەترسیداری بە خۆیەوە گرتووە و نیگەرانیی جیددیی خەڵکی لێکەوتووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، ڕێژیم ئاخوندەکان لە شاری قوم بۆ مەریوان ڕادەگوازێت و لە هۆتێل و شوێنی تایبەت جێگیریان دەکات.
هاوکات لە شارەکانی کوردستان کەلوپەلی تەندروستی کەمە و خەڵک خۆیان بە شێوەی خۆبەخش دەمامک و کەرەستەی پێویست لەنێو خەڵکدا بڵاو دەکەنەوە.