کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڤایرۆسی کۆرۆنا دۆخی "ئەلەشتەر"ی شپرزە کردووە

11:52 - 18 رەشەمه 2719

زۆربەی هەرەزۆری شارەکانی کوردستان و ئێران بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تووشی قەیران بووە و ڕێژیم لەباتیی کۆنترۆڵکردن، پەرە بە قەیرانەکان دەدات.

بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان، دۆخی شاری "ئەلەشتەر" یەکێک لە شارەکانی سەر بە پارێزگای لوڕستان، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا شپرزەیە و خەڵکێکی زۆر لەو شارەدا گیرۆدە بوونە و گیانیان لەدەست داوە.

سەرچاوەیەک لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە، ٢٠ کەس لەو شارەدا گیانیان لەدەست داوە و خەڵکێکی زۆریش قەرەنتینە کراون و ڕێگاکانی هاتوچۆ بۆ نێو شارەکە بەستراوە.

هەروەها پێوەری ناپاقژیی هەوای خوڕەماوا، ١٠٧ ڕاگەیەندراوە کە هەوایەکی ناپاقژ بەحیساب دێت و هەڕەشەیەکی جیددی لەسەر خەڵک بە هەژمار دێت.

لە زۆربەی شارەکانی کوردستان و ئێران خەڵک بە شێوەی خۆڕسک ڕێگاکانی هاتوچۆ بۆ نێو شارەکانیان بەستووە و هەروەها لە هەوڵگەلێکی مرۆڤدۆستانەدا هەستاون بە بڵاوکردنەوەی دەستەوانە و دەمامک و هەروەها پاککردنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شوێنە گشتییەکان.