کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران – ڤێسترۆس لە کۆڕیادی شەهیدانی کوردستان لە شاری ڤێسترۆس بەشداریی کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی٢ی خاکەلێوەی ١٣٩٤ی هەتاوی، شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران - ڤێسترۆس لە کۆڕیادی ماتەمینی شەهیدانی کوردستان کە کۆمەڵەی ئاشتی لە شاری ڤێسترۆس پێکی هێنابوو بەشداریی کرد.
سەرەتا کۆڕیادەکە بە سرودی نەتەوەیی ئەی رەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ رێز گرتن لە رۆحی پاکی هەموو شەهیدانی رێگای ئازادیی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.
پاشان، کۆمەڵێک پەیام و وتاری تایبەت بەو رۆژە لەلایەن حیزب و لایەنە کوردی و کەسایەتییە سیاسییەکان پێشکەش کرا.
لەم پەیوەندییەدا، محەممەد عەلی عەنایەتی بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران – ڤێسترۆس، باسێکی پڕ ناوەرۆکی سەبارەت بە دۆخی ئێستای ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و بەتایبەت کوردستان و هەروەها بەردەوامیی هەوڵ و پلانە دڕندانەکانی دوژمنانی گەلی کورد و نانەوەی ئاژاوە لە ناوچەکەدا کرد.
ناوبراو لە درێژەی باسەکەیدا ئاماژەی بە هوشیاری و دەستکەوتەکانی گەلی کورد و قارەمانەتی و لە خۆبردوویی ژنانی کورد کرد.
عەنایەتی لە کۆتایی باسکەیدا جەختی لە سەر یەک دەنگی و یەکڕیزی گەلی کورد بۆ گەیشتن بە ئاوات و ئامانجە لەمێژینەکانی کرد.
لە بڕگەی کۆتایی بەرنامەکەدا چەندین شێعر و پەخشان پێشکەش کرا.
کازیوە.ر