کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران ڕێگەیان نەدا لە شاری "کارزان" ڕێوڕەسمی نەورۆز بەڕێوە بچێت

10:57 - 28 رەشەمه 2721

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران لە شاری "کارزان" سەر بە پارێزگای ئیلام ڕێگەیان نەداوە هاووڵاتییان لەو شارە جێژنی نەورۆز بەڕێوە ببەن.

بەپێی زانیارییەکان، ئیتلاعاتی سپا و "ئەڵڵانوور کەریمی تەبار" پێشنوێژی هەینیی شاری ئیلام لە بڕیارێکدا ڕایانگەیاندووە کە نابێ هیچ ڕێوڕەسمێک لەو پارێزگایە بەڕێوە بچێت و ڕێگەشیان نەداوە خەڵکی شاری "کارزان" ڕێوڕەسمی نەورۆز بەڕێوە ببەن.

ڕێگریکردن لە بەڕێوەچوونی جێژینی نەورۆز لە شاری "کارزان"  لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات و پێشنوێژی هەینیی ئیلام لە حاڵێکدایە کە ساڵی ڕابردووش ڕێگەیان نەدابوو هاووڵاتییان جێژنی نەورۆز لەو شارە بەڕێوە ببەن.

هاووڵاتییان لە کوردستان لە حاڵێکدا بەرەوپیری ساڵی نوێوە دەچن و جێژنی سەری ساڵ بەڕێوە دەبەن کە ڕێژیم بە تەواوی لە هەوڵدا بوو ڕێگە نەدات ڕێوڕەسمە خەڵکییەکان لە کوردستان بەڕێوە بچن.