کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کارخانەکان لە ئێران کارێکارەکان بە بیانووی جۆاوجۆر دەردەکەن

11:18 - 30 بەفرانبار 2720

بەڕێوەبەری کارخانەی ڕۆنی نەباتیی "جیهان" لە زەنجان هەموو مانگێک چەند کرێکار بە بیانووی جۆراوجۆر لەسەر کارەکانیان دەردەکات.

ئەو بەڕێوەبەرە بۆ ئەوەیکە داخوازییە وەدواکەوتووەکانی ئەو کرێکارانەی کە پێشینەی کاریان هەیە نەدات، هەموو مانگێک چەند کەسیان بە بیانوی کۆتایی گرێبەستەکەیان دەردەکات.

دۆخی ئەو کرێکارە دەرکراوانە لەحاڵێکدایە کە بەهۆی ئەوەیکە بەڕێوەبەرەکەیان پارەی بیمەی ئەو کرێکارانەی تەواو تێنەکردووە ناتوانن پارەی "بیمەی بێکاری" وەربگرن.

٨ کرێکار کە تەنیا بۆ وەرگرتنی داخوازییە وەدواکەوتووکایان سکاڵایان لە بەڕێوەبەری کارخانەی ڕۆنی نەباتی لە ئیدارەی کاری زەنجان کردبوو، دەرکراون.

کرێکارەکان دەڵێن، بەڕێوەبەری کارخانە بیانوو بەو کرێکارانەی کە پێشینەی کاریان هەیە دەگرێت و پێیان دەڵێت یا واز لە داخوازییەکانتان بێنن یا دەرتان دەکەم. هەروەها لە دوای دەرکرانی کرێکارەکان کرێکاری تازەیان لە جێ دادەمەزرێنێ.

کارخانەی ڕۆنی نەباتیی "جیهان" لەحاڵێکدا کە بەرهەم و فرۆشی باشی هەیە ئامادە نییە داخوازی کرێکارەکانی بەجێ بێنێ.