پرۆژەی "کارخانەی سیمانی دێلوڕان" سەر بە پارێزگای ئیلام سەرەڕای خەرجکردنی تێچوویەکی زۆر، دوای ماوەی حەڤدە ساڵ لە دەستپێکی هەتا ئێستا تەواو نەبووە و لەلایەن بەرپرسانی پەیوەندیدارەوە پشتگوێ خراوە.
ئەو پرۆژەیە بە ناوی "کارخانەی سیمانی دێلوڕان" تا ٩٠ لەسەد کاری لەسەر کراوە و نزیک بە ٥٠ میلیارد تمەن سەرمایەی لە بواری پارە و کەرەستەیەدەکییەکان تێچووی هەڵگرتووە.
"ڕەسووڵ شەفێعی" بەڕێوەبەری ئەو کارخانەیە وتوویەتی: "بانک هاوکاریی پێویستمان ناکات و زۆربەی ماڵ و هەژماری بانکیمان ڕاگیراون هەتا ئەو کێشانە چارەسەر نەکرێن ناتوانین دەست بەکار ببینەوە".
بۆ ئەوەیکە ئەو کارخانەیە بگاتە بواری بەرهەمهێنان، پێویستی بە ٤٠٠ میلیارد تمەن بودجەی دیکە هەیە.
لە ئەگەری تەواوبوونی ئەو کارخانەیە ٤٠٠ کەس دەتوانن سەرقاڵی کارکردن بن.
سەرەڕای ئەوەیکە بەرپرسانی ڕێژیم بەردەوام لە سەفەرەکانیاندا بۆ ئەو پارێزگایە وادە و بەڵێنی دەدەن کە ئاسانکاری بۆ چارەسەریی کێشەکانی ئەو کارخانەیە بکرێت و بگاتە ئاستی بەرهەمهێنان، بەڵام هەتا ئێستا هیچ هەوڵێکی پێویست ئەنجام نەدراوە.