کوردستان میدیا: وتەبێژی وەزراەتی دەرەوەی ڕێژیمی ئێران، باسی لەوە کردووە: که ڕاگەیەندراوی کۆتاییهاتنی کۆنفرانسی وەرشۆ، "بەڵگەیەکی بێ قازانج" و "شکستخواردووە" و " هیچ بایەخـ"ـێکی نییە.
بەهرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی هەینی، ٢٦ی ڕێبەندان، وڵاتانی ئێران، تورکیه، لوبنان، سووریه، عێراق و فلستینی وەک سەرەکیترین ئەکتەرانی ناوچە ناو بردووە و نەبوونی ئەم وڵاتانە لە کۆنفڕانسی وەرشۆی بە نیشانەی "شکست" ناو بردووە.
ئامریکا و لەهستان، خانەخوێی هاوبەشی کۆنفڕانسی وەرشۆ، ئەم کۆنفرانسەیان به "مێژوویی" و "پڕبەرهەم" ناو بردووە.
لە بەڵگەی کۆتاییی ئەم کۆنفڕانسەدا، کە به هەبوونی نوێنەری زیاتر لە ٦٠ وڵاتی جیهان لە وەرشۆ و لە لایەن ئامریکا و لەهستانەوە کۆ کرایەوە، باس لەوە کراوە، کە بابەتی پڕ نێوەڕۆکی بەشداربووان جەختی لەسەر هەڕەشەکانی بەرانبەر به ڕۆژهەڵاتی ناوین کردووە و هەروەها باس لەسەر هەندێک پرسی وەک: تێرۆریزم و تەشەنەی دەرگیرییەکان که ئاشتی لە ناوچەکە و جیهان دەخەنە مەترسییەوە، کراوە.
بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران، بەردەوام لە هەمبەر بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی وەرشۆ، ناڕەزایەتییان نیشان دا و ئەو کۆنفڕانسەیان به سیرکی وەرشۆ ناو برد.
حەسەن ڕۆحانی، سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران، لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرکۆماری وڵاتانی ڕووسیه و تورکیه له بەندەری سووچی، کۆنفڕانسی وەرشۆی بە پووچ و بێئاکام ناو بردووە.
لە لایەکی تریشەوە، مایک پۆمپێئۆ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا ڕایگەیاندووە، که ئامریکا سوورە لەسەر ئەوەی کە جیهان بەو قەناعەتە بگەیەنێت، کە دەبێ عەلی خامنەیی و قاسم سلێمانی، فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسدارانی ڕێژیم نەتوانن