کوردستان میدیا: بەرپرسان و ڕێبەری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە هەمبەر کوژرانی "قاسم سلێمانی"، فەرماندەی قودسی سپای تێرۆریستی پاسداران، لە چەندین پەیامدا کاردانەوەی خۆیان نیشان دا.
''عەلی خامنەیی''، ڕێبەری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە کاردانەوە بە کوژرانی ''قاسم سلێمانی''، فەرماندەی قودسی سپای تێرۆریستی پاسداران لەلایەن ئەرتشی ئامریکاوە، لە پەیامێکدا وتوویەتی کە تۆڵەیەکی قورس دەکەینەوە.
ڕێبەری ڕێژیم لە پەیامی خۆیدا سەرەڕای ڕێزگرتن لە قاسم سلێمانی وتوویەتی: "بە ڕۆیشتنی ئەو، کار و ڕێگاکەی ڕاناگیرێت و داناخرێت".
"عەلی خامنەیی" ڕاگەیاندووە کە تۆلەیەکی قورس چاوەڕوانی ئەو کەسانە دەکات کە لە هێرشی دوێنێ شەودا "قاسم سلێمانیـ"ـیان کوشت.
ناوبراو بەبۆنەی کوژرانی قاسم سلێمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس، سێ ڕۆژ ماتەمێنیی گشتیی ڕاگەیاندووە.
هەروەها "حەسەن ڕووحانی"، سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران لە پەیامێکدا نووسیویەتی: کوژرانی ''قاسم سلێمانی'' نیشانەی شکستخواردن و ناتەوانیی ئامریکا لە ناوچەکەیە و ئەم هەوڵەی بە پێشێلکردنی هەموو ئوسولی ئینسانی و یاسای نێونەتەوەیی ناو برد.
''محەممەد خاتمی''، سەرکۆماری پێشووی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا وتوویەتی، کوژرانی قاسم سلێمانی، فەرماندەی سپای قودس، خەسارێکی گەورەیە بۆ ئیسلام و ئێران.
هەروەها، سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران هه‌واڵی كوژرانی قاسم سلێمانی، فهرماندەی قودسی سپای پاسدارانی ڕاگه‌یاند كه به‌هۆی بۆردومانی هێزه‌كانی ئامریكاوه ماشینەكهیان كرایه ئامانج و له‌گه‌ڵ ئه‌بوو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه كوژران.
''عه‌مید ڕه‌مه‌زان شه‌ریف''، وته‌بێژی سپای تێرۆریستی پاسداران له‌وباره‌یه‌وه وتی: "سپای پاسداران قاسم سلێمانیگەلێکی جۆراوجۆری هەیە".
هه‌روه‌ها ''محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف''، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، كوشتنی قاسم سلێمانیی به په‌ره‌سه‌ندنێكی زۆر مه‌ترسیداری تێرۆری نێوده‌وڵه‌تی ناو ده‌بات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕێژیمی ئێران وتی، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا به‌رپرسیاریەتیی سه‌رجه‌م ده‌رهاویشته‌كانی ئه‌و سه‌ركێشییه‌ی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
هەروەها ''حیسامه‌ددین ئاشنا''، ڕاوێژكاری سه‌ركۆماری ڕێژیمی ئێران دوای كوژرانی قاسم سلێمانی وتی، ئه‌وه‌ی هێڵی سوور ببه‌زێنێت، ده‌بێ به‌رپرسیاریەتیی دهرهاویشتهكانیشی له ئه‌ستۆ بگرێت.
ڕاوێژكاره‌كه‌ی سه‌ركۆماری ڕێژیمی ئێران وتی، دانلد ترامپ، سه‌رۆكی ئا‌مریكا هاتووه‌ته ناوچه‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیداره‌وه و ده‌بێ واشنتۆن به‌رپرسیاریەتیی ده‌رهاویشته‌كانی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی له ئه‌ستۆ بگرێت.