کارناسانی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١ی بەفرانبار لە بەیانییەیەکدا لەسێدارەدرانی شەهید "حەیدەر قوربانی" زیندانیی سیاسیی کوردیان لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە مەحکووم کرد.
لە بەشێک لەو بەیانییەیەدا هاتووە: "ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران حەیدەر قوربانیی لە کاتێکدا لە سێدارە داوە کە دۆسیەی ناوبراو لە دیوانی بەرزی وڵات لە حاڵی لێکۆڵینەوەدا بووە و بە شێوەی شاراوە ئێعدام کراوە. بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران ناڕەزایەتیی بەربڵاویان لەسەرە و ئێمە نیگەرانی ئەوەین کە ڕێژیم ئەو هەوڵە سەرەڕۆیانەی تەنیا بۆ دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو خەڵکدا ئەنجام دابێت".
شەهید "حەیدەر قوربانی" کوڕی شەهید "عەلی" ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەزبەری ساڵی ١٣٩٥ لەلایەن چەکدارەکانی ڕێژیمەوە هەڵکوترایە سەری و بە تاوانی ئەندامیەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەشداری لە بزووتنەوەی ڕەوای خەڵکی کوردستاندا دەسبەسەر و پەلکێشی بەندیخانەکانی ڕێژیم کرا.