کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کارناسێكی ئابووریی سەر بە ڕێژیم وتوویەتی ڕێژەی هەڵاوسان لە ئەمساڵدا بەرو هەڵکشان دەڕوات

12:32 - 20 خاکەلێوه 2722

''حوسێن ڕاغفەر'' کارناسی ئابووریی سەر بە ڕێژیمی ئێران لەبارەی پێشبینی و لێکۆڵینەوەی هێندێک لە کارناسان لە بابەت هەڵاوسانی ٣ ڕەقەمی لە ئەمساڵدا وتوویەتی: "بێ گومان نرخی هەڵاوسان لە ئەمساڵدا بەنیسبەت ساڵی ڕابردوو بەرزتر دەبێتەوە و ئەو ئامارانەی کە ناوەندە دەوڵەتییەکان بڵاوی دەکەنەوە لەگەڵ ڕاستییەکانی ژیانی خەڵک جیاوازیی زۆری هەیە".

ناوبراو وتوویەتی: ''بە سەرنجدان بەو دۆخە دەتوانین بەڵێین ئەو هەڵاوسانەی لە کە دەیەی ٩٠ی هەتاوی لەسەر ئابووریی ئێران زاڵ بووە، هەروا درێژەی دەبێت''.

ڕاغفەر باسی لەوە کردووە لە بودجەدا هاتووە کە بەشێکی بەرچاو لە پارەی فرۆشی نەوت، بە ناوەندە دەوڵەتی و نیزامییەکان بدرێت کە ئەمە لێکەوتە و کاریگەریی نەرێنی و قورسی لەسەر ئابووریی ئێران دادەنێت.

ئاو کارناسە ئابوورییە وتوویەتی، لە بەرنامەکانی دەوڵەت هەنگاوی کاریگەر بۆ چارەسەری یان کەمکردنی کێشە ئابوورییەکان نابینرێت و هیچ کام لە بەرنامە و پلانەکانی کاربەدەستانی ڕێژیم، کاریگەرییەکی لەسەر باشترکردنی دۆخی ژیانی خەڵک نییە.