کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کارگە و کارخانەکانی ئێران بەرەو داخرانی یەکجاری دەڕۆن

12:26 - 13 رەشەمه 2719

ڕێژیمی ئێران لە دۆخی قەیراناویی کۆرۆنادا و لە جیاتی کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسەکە و پێدانی پێداویستیی پزیشکی بە خەڵک بە قۆرغکردنی بازاڕەکان، کارگە و کارخانەکانی تووشی داڕمانی ئابووری کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی یەکێک لە کارگەدارەکان، دۆخی کارگە و کارخانەکان لە ئێستادا لە بازاڕەکانی کوردستان و ئێران بەم شێوازەیە:

ماسک و کەلوپەلی دیکە  کە بۆ پێشگرتن لە کۆرۆنا بەکەڵک دێن، لە بازاڕدا نەماوە.

ئەوانەی وا قایمەکارن واتە لە کۆگاکاندا هەڵیانگرتووە و نایانهەوێ بیفرۆشن،دەستەیەکی کەمیان واتا ١٠ لەسەد کاسب و بازاڕین و٩٠ لەسەدی ئەو قایمەکارانە کەسانی سەر بە سپای تێرۆریستیی پاسداران و ئورگانە بندەستەکانی خۆیانن.

ڕێژیم لە ماوەی چەند حەوتوودا ئەوەی دەمامک و دەستەوانە و ئەلکۆڵ و ژێلەی خاوێنکەرەوەی دەست و پەل بوو بە شێوازێکی سیستماتیک لە بازاڕ کۆی کردەوە و کڕی.

دواتر تەواوی حەواڵەی مەوادی پیشەگەرانی خەتەکانی بەرهەمێهنانی ڕاگرت و چیدی مەوادیان پێ نەدرا. تەنانەت کارگە پیشەییەکانیش بۆ کۆتایی ساڵ ناتوانن وڵامی کرێکارەکانیان بدەنەوە، چونکە بەو هۆیەوە داهاتیان نەماوە.

ئەو هاووڵاتییە هەروەها باسی لەوە کردووە کە بابەتەکان زۆر بنەڕەتیتر و قوڵتر لەوەن کە دەیڵێن و دەیکەن و ئێمە دەیبینین.

هەروەها باس لەوە کراوە کە ڕەوتی تەشەنا و بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە ئاوا بچێتە پێشەوە، بەدڵنیاییەوە  خواردەمەنییەکانیش هەتا ۲۰ ڕۆژی دیکە بە سەختی دەست دەکەوێت، ئارد و نان و برینج و ڕۆن و هتد کە سەرەتاییترین پێداویستیی هەر ماڵێکە چیدی پەیدا نابێت.

هەروەها بەپێی هەندێک زانیاریی مەیدانیی دیکەی ئەو کارگەدارە، هەموو ساڵێک لە ئێستادا هەموو کارخانەیەک دەپاڕاوە بۆ بار فرۆشتن، بەڵام ئەمساڵ شیرکەتەکان بازاڕیان بۆ فرۆشتن نییە، وەک نموونە:

شێرکەتی حەریری ئێران، گەورەترین بەرهەمهێنەری دەستکێش و لاتێکس.

شێرکەتی تۆنی ماسیی شیلانە بەیەکجاری دایخستووە و بەهۆی نەبوونی بار وڵامی کەس ناداتەوە.

شێرکەتی پاککەرەوەی تەندروستیی تاپ مەن، جگە لە دوو سێ شتی بێکەڵک تەنانەت شووشە پاککەرەوەی "ڕایت"ـیان نییە بۆ فرۆشتن.

تەنانەت شێرکەتێکی گەورەی تارانی کە کارگەی قەند و شەکرە، ٣ حەوتووە حەواڵەی شەکریان پێ نەدراوە، بڕی ١میلیارد و ٣٠٠ ملیۆنیش پارەیان حەواڵە کردووە و هەموو ئەنبارەکە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ چۆڵتر دەبێتەوە.