کوردستان میدیا: به‌رپرسی یه‌کیه‌تیی فهرشچنیی پارێزگای کرماشان هه‌واڵی پچڕانی هه‌نارده کردنی فه‌رشی ئه‌و پارێزگایه‌ی به هۆی گه‌مارۆکان و گوشاره ئابوورییه‌کانی رۆژئاوا له‌دژی ئێران بڵاو کرده‌وه.
مه‌نسووره ره‌زایی له‌م پێوه‌ندییه‌دا به هه‌واڵده‌ریی ئیلنای گوتووه: به‌هۆی گه‌مارۆ و گوشاره ئابوورییه‌کان، هه‌نارده کردنی فه‌رش بۆ وڵاتانی دیکه به ته‌واوه‌تی راگیراوه و ئه‌مه‌ش کێشه و ئاریشه‌ی جۆراوجۆری بۆ فه‌رشچنه‌کان دروست کردووه.
ئه‌م چالاکه سینفییه وێڕای ئاماژه به گران بوونی ماده سه‌ره‌تاییه‌کانی پیشه‌ی فه‌رش چنین، گوتی: هه‌نووکه زۆربه‌ی ماده سه‌ره‌کییه‌کانی پیشه‌ی فه‌رش چنین وه‌کوو هه‌ورێشم، که‌له ئوسترالیاوه هاورده ده‌کرێت، به‌هۆی گرانیی ئه‌رز و گواستنه‌وه، به رێژه‌یه‌کی به‌رچاو گران بووه.
به‌رپرسی یه‌کیه‌تیی فه‌رش چنهکانی پارێزگای کرماشان گوتوویه‌تی: تێکڕای ئه‌م هه‌لومه‌رجانه پێکه‌وه له‌سه‌ر داهاتی ئه‌م پیشه‌یه کاریگه‌ری نه‌رێنی داده‌نێن.
گه‌مارۆکان هه‌تا ئێستا زۆربه‌ی کاره پیشه و ده‌ستییه‌کانی ئێرانیان تووشی قه‌یران کردووه و که‌مته‌ر خه‌میی به‌رپرسانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانیش خه‌ڵکی له بواره جۆراورهکاندا لەگەڵ کێشە و ئاریشە بەرەوروو کردووەتەوه.
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی یەكیەتیی ئورووپا رۆژی دووشەممە ٢٤ی رەزبەر لە دانیشتنی لۆكزامبۆرگدا خولێكی نوێ لە گەماروە ئابوورییەكانیان بەدژی رێژیمی ئیسلامیی ئێران پەسند كرد.
شیركەتی میللیی نەوتی رێژیمی ئێران، و ٢٥ ناوەندی دیكەی سەر بەو شیركەتە و شیرکەتی پاڵاوتە و بڵاوكەرەوەی بەرهەمە نەوتییەكانی رێژیم لەو شیركەتانەن كە ناویان لەو لیستەی گەمارۆکاندا هاتووە.