
کوردستان میدیا: بەڕێوەبەریی کاناڵی تەلەفزیۆنی تیشک ئاگادارییەکیان ڕوو لە خەڵکی کوردستان بڵاو کردەوە.
دەقی ئاگادارییەکە بەم چەشنەیە:
بە مەبەستی وەرگرتنی کاناڵی "تیشک تی وی" (TISHK TV) لە ماهوارەی HDدا ئەو کاناڵە وەربگرن.
هاووڵاتییانی خۆشەویستی کوردستان لە ڕۆژانی ڕابردوودا و پاش بڵاوبوونەوەی فڕێکانسی نوێی تیشک تیڤی لە رێگەی جۆراوجۆرەوە پێوەندییان پێوە گرتووین و سەبارەت بە چۆنیەتی وەرگرتنی کاناڵەکەیان پرسیاریان کردووە؛ بەم شێوەیە ئاگاداریان دەکەینەوە کە پێویستە جۆری دەزگای وەرگرەکەتان HD بێت تا بتوان کەڵک لە بەرنامەکان وەربگرن.
هەموو لایەنێک ئاگادار دەکەینەوە کە کاناڵی تیشک لە مەسیری "یاەسات" لەسەر فڕێکانسی ١٢٥٩٤ لە ماهوارەی"HD" و سیمبوڵرەیتی ٢٧٥٠٠ وەردەگیرێت.
YAHSAT
12594 MHZ / V
SR: 27500 – FEC :2/3
بەڕێوەبەریی کاناڵی تیشک