کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کانیی سەیرانگای "چیمەنی میرزا زەمانـ"ـی شاری سنە لەلایەن هاووڵاتییان خاوێن کرایەوە

10:53 - 13 بەفرانبار 2721

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١١ی بەفرانبار بەشێک لە چالاکانی ژینگەیی، شاخەوانان و هاووڵاتییانی شاری سنە لە هەڵمەتیکی ژینگەییدا کانیی سەیرانگای "چیمەنی میرزا زەمانـ"ـیان لە زبڵ و پاشماوە خاوێن کردەوە و ئەو چالاکییە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٢ی بەفرانبار کۆتایی پێ هات.

ئەو کانییە لە مەیدانی "حەوت ئاش" و سەرەتای هاتنەژووری "خێرەزنە" هەڵکەوتووە کە ڕۆڵێکی گرینگی لە دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی خاوێن بۆ هاووڵاتییان لە شاری سنە هەیە.

کانی "میرزا زەمان" ماوەیەکی زۆرە بەهۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسانی پەیوەندیدار و ڕژاندنی زبڵ و پاشماوە، بە تایبەت خۆڵ و خاشاکی بیناسازیی لە حاڵی لەنێوچوون دابوو.

چالاکانی ژینگەیی، شاخەوانان و هاووڵاتییانی بەشداربوو وتوویانە ئێمە ئەو کانییەمان بە مەبەستی دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی هاووڵاتییان خاوێن کردەووەتەوە بەڵکوو توانیبمان بەشێک لە ڕەنج و ناڕەحەتیی خەڵک لەهەمبەر بێئاوی کەم بکەینەوە و لە کۆتاییدا داواین لە هاووڵاتییان کردووە پاک و خاوێنیی ئەو کانییە بپارێزن.

هەروەها وتوویانە ئێمە ئەو کارەمان کردووە تا بەرپرسان و فەرمانبەرانی شار لەو کارەی ئێمە وانە فێر بن.

بەرپرسانی ڕێژیم لە کوردستان بەئەنقەست پێش بەو هاووڵاتییانەی کە بۆ "بیناسازی و زەویی کشتوکاڵی"

کانی و سەرچاوە ئاوییەکان تێکدەدەن، ناگرن.