کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاولکارانی کوردستان واز لە بڕینی دارستانەکان ناهێنن

12:34 - 4 جۆزەردان 2722

کەسانی هەلپەرست و دژە ژینگە لە ماوەی حەوتوویەکدا لە "سەرووی گوندی کاڵی خوارووی مەریوان، میراوێی شنۆ، دارستانەکانی داوێنی قەڵاتی‌شای مەهاباد و پردانانی پیرانشار" بە بڕینی داری بەشێک لە دارستانەکانی ئەو شوێنانە خەسارێکی زۆری ژینگەییان بە سروشت گەیاندووە.

زۆربەی ئەو شوێنانەی لە کوردستان خەساری ژینگەییان بەر دەکەوێت جگە لەوەیکە دیمەنێکی جوانیان بە سروشت بەخشیوە وەک سامانی گشتیش دێنە ئەژمار و پێویستە بپارێزرێن.

بەپێی ئاماری ناوەندی کۆنوانسیۆنی جۆراوجۆریی زیندەوەریی ئێران لە ئێستادا ڕۆژانە زیاتر لە ٥٠٠ هێکتار لە دارستانەکان لە سەرتاسەری ئێران لەنێو دەچن.