![](/weney-mallperr/2881.jpg)
کوردستان میدیا: هێزەکانی رێژیم بە دوو بێڵی میکانیکی و چواردە تۆیۆتا هێرشیان کردووەتە سەر گوندی کەڵان کانیی ناوچەی ورمێ و لەگەڵ خاک یەکسانیان کردووە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەمە چەندەمین جارە ئەو گوندە لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە کاول دەکرێت و بەپێی وتەی هاووڵاتییەکی ئەو گوندە هۆکاری رووخاندنی گوندی کەڵان کانی بۆ داڵدەدانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە کاتی خۆیدا دەگەڕێتەوە.
هاوولاتییەکی ئەو گوندە لەو پیوەندییەدا دەڵێت: پاش تەواو بوونی شەڕی ٨ ساڵەی نێوان ئێران و عێراق، گوندی کەڵان کانی بە هیمەتی خۆیان ئەو گوندەیان بینا نایەوە و درێژەیان بە ژیانی خۆیان دا، بەڵام پاش شەڕێش هێزەکانی رێژیم وازیان لێ ناهێنن و ئەمە چەندەمین جارە ئەم گەندە کاول دەکەن.