ڕێکەوتی ١٧ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی، کەسایەتییەکی خۆشناو بە ناوی کاک "براخاس مورادییان"، کوڕی عەبدولمەجید و خەڵگی گوندی تەنگیسەر سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ناوبراو کەسێکی حیزبدۆست و نیشتمانپەروەر و جێگای ڕێز و حورمەتی خەڵکی ناوچەکە بوو.
ئەو کەسایەتییە نیشتمانپەروەرە لە کاتی خۆیدا، چەندین جار چەکوچۆڵی لە پایگای سپا هێناوەتە دەرەوە و گەیاندوویەتە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات.
کاک براخاس هەتا سەر بە ڕێگا و ڕێبازی حیزبی دێموکرات وەفادار بوو. تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی پاکی نیشتمان ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ئەو کەسایەتییە خۆشناوە دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.