کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاک "حوسێن حەسەن خانیی کامووس" کەسایەتیی نیشتمانپەروەری خەڵکی شنۆ کۆچی دوایی کرد

11:29 - 5 بەفرانبار 2721

ڕێکەوتی ٣ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و خۆشناو بە ناوی کاک "حوسێن حەسەن خانیی کامووس" کوڕی "ئەحمەد" و خەڵکی شنۆ، بەهۆی جەڵتەوە لە تەمەنی ٦١ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "حوسێن" پێشتر پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و بە "حوسێن ئارپیجی" ناو و ناوبانگی دەرکردبوو. تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی پاکی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ئەو کەسایەتییە حیزبدۆستە دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.