
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٤ی ڕەشەمە کاک "حوسێن سەدر" کوڕی "محەممەدئەمین حەلاجی و گوڵچین کەریمی" کەسایەتیی دڵسۆز و نیشتمانپەروەری خەڵکی شاری مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کاک "حوسێن" کەسێکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بوو. ناوبراو سەرۆکی هەیئەتی فووتباڵ لە شاری مەهاباد و دامەزرێنەری تیمی فووتباڵی تاج لەو شارە بوو.
هەروەها مامۆستای خانەنشینکراوی وەرزش و کەسایەتیی خۆشناو و جێگای باوەڕ و متمانەی خەڵکی مەهاباد بوو.
تەرمی ناوبراو لە گۆڕستانی شاری مەهاباد بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکرات سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری کاک "حوسێن" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.