ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٨ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، کاک "سەعید فەقێ پوور" خەڵکی "وەزنێ" سەر به نەغەدە کە پێشتر پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە، بەهۆی نەخۆشی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کاک سەعید لە ساڵەکانی ٦٠ هەتا ٦٥ی هەتاوی، پێشمەرگە بووە و لە لکی ١ی شەهید "ئیسماعیل کرمانج" لە هێزی شەهید "ئەفشین" ئەرکی پێشمەرگایەتی بەڕێوە بردووە.
پاشان وەک کادری دەرمانی لە هێزی شەهید "ئەفشینـ"ـدا دیاری کرا و لە زۆربەی شەڕەکانی هێزی پێشمەرگە لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەشداریی چالاکانەی کردووە.
دوای ماوەیەک کاک سەعید بەهۆی هەندێک گیر و گرفت نەیتوانی درێژە بە پێشمەرگایەتی بدات و لەسەر ئیزنی حیزب گەڕایەوە نێوخۆی وڵات. ناوبراو سەرەڕای دانیشتنی لە نێوخۆی وڵات هەمیشە وەک پاڵپشت و پشتیوانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران مایەوە.
تەرمی کاک سەعید لە نێو ئاپۆرای خەڵکی گوندی وەزنێ بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.