کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاک "عوسمان خزری" ئەندامی حیزبی دێموکرات لە نەغەدە کۆچی دوایی کرد

10:21 - 27 خەزەڵوەر 2720

ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی حاجی "عوسمان خزری" خەڵکی گوندی "مێهماندار" سەر بە نەغەدە، بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "عوسمان" هەر لە ساڵەکانی ٦٠ی هەتاویدا، پەیوەندیی بە حیزبی دێموکراتەوە گرتووە و لە مەتەرێزی خەبات بۆ خاک و نیشتمانەکەی وەکوو ئەندامێکی نهێنیی چالاک و هەڵسووڕ، ئەرکە حیزبییەکانی بەڕێوە بردووە.

ماڵی ناوبراو لە "مێهماندار" جێگای حەسانەوەی کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات بووە و هەر بەو هۆیەشەوە کاک "عوسمان" چەندین جار لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و ئازار و ئەشکەنجە دراوە، بەڵام ناوبراو هیچ کات نهێنییەکانی حیزبی بۆ دوژمن نەدرکاند و هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی شەهیدان وەفادار مایەوە.

تەرمی کاک "عوسمان" لە نەغەدە بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.