ڕێکەوتی ٢٦ی خاکەلێوە کاک "عومەر مەجیدی" ناسراو بە "عومەری سۆفی عەزیز" پێشمەرگەی دێرین بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری بانە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ناوبراو کاتی خۆی کە ڕێژیمی خومەینی هێرش دەکاتە سەر کوردستان ئەویش چەکی بەرگری لە نیشتمانەکەی لە شان دەکات.
کاک "عومەر" هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی شەهیدان وەفادار مایەوە.
تەرمی ناوبراو لە زێدەکەی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.