کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاک" عەباس عەباسی" ئەندامی دێرینی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

12:11 - 17 خەزەڵوەر 2720

ڕێکەوتی ١٥ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی، ئەندامێکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی کاک "عەباس عەباسی"، ناسراو بە "عەباسی حاج محەممەدی ئەشکان"، خەڵکی ناوچەی ئالانی سەردەشت، بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "عەباس" لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست لەدایک بووە. دوای هێرشی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ سەر خاکی کوردستان، کاک "عەباس" و بنەماڵەکەی، پیشتیوانی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات و هاندانی خەڵک بوونە بۆ چوون بۆ نێو ڕێزی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.

ناوبراو لە شۆڕشی ٤٧ــ٤٦دا ڕۆڵێکی کارا و گرینگی گێڕاوە و لەو پەیوەنییەدا باوکی کاک "عەباس" بۆ ماوەی ٣ ساڵ زیندانی کراوە.

ئەو ئەندامە دێرینە تێکۆشەرە، هەتا دواهەناسەی ژیانی بە ئارمان و ئامانجە بەرز و مرۆڤتەوەرەکانی حیزبی دێموکرات وەفادار مایەوە. تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی نیشتمان ئەسپێردا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری کاک "عەباس" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.