کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاک "عەبدولخالق شەریفییان" ئەندام و باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات "سیروان شەریفییان" کۆچی دوایی کرد

12:12 - 8 خەزەڵوەر 2720

ڕێکەوتی ٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی کاک "عەبدولخالق شەریفییان" ئەندامی دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، دوای تەمەنێک سەربەرزانە بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "عەبدولخالق شەریفییان" ساڵی ١٣٣٤ی هەتاوی لەدایک بووە و خەڵکی گوندی "قازانلیـ"ـی ناوچەی هەوشارە. لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی پەیوەندیی بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە گرتووە و ئەرکە حیزبییەکانی بەو پەڕی دڵسۆزییەوە بەڕێوە بردووە.

کوڕێکی ناوبراو بە ناوی "سیروان شەریفییان" لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا خەبات دەکات.

کاک "عەبدولخالق" سەرەڕای ئەوەیکە ئەندامێکی دڵسۆز و چالاکی حیزبی دێموکرات بووە، کەسایەتییەکی جێگای ڕێز و متمانەی خەڵکیش بووە و هەتا دوا ساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات وەفادار مایەوە. تەرمی ئەو ئەندامە تێکۆشەرە لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری کاک "عەبدولخالق" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.