کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاک "عەبدولکەریم باسرم" کەسایەتیی خۆشناوی خەڵکی دیواندەرە کۆچی دوایی کرد

11:34 - 22 خەزەڵوەر 2720

ڕێکەوتی ٢٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی، کاک "عەبدولکەریم باسرم" کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆستی خەڵکی گوندی "گەوەنتوو"ی دیواندەرە، دوای تەمەنێکی سەربەرزانە لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا ماڵاوایی لە گەل و نیشتمان کرد.

ناوبراو کەسایەتییەکی خۆشناو و دۆستی لەمێژینەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و بەهۆی ئۆگری بە حیزبەوە، بۆ ماوەی ١٨ مانگ خراوەتە چاڵەڕەشەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە.

تەرمی کاک "عەبدولکەریم" لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا لە زێدی خۆی بە خاکی پاکی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.