کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاک "محەممەدساڵح ڕەوشەنی" ئەندامی حیزبی دێموکرات لە سەقز کۆچی دوایی کرد

11:50 - 12 خەزەڵوەر 2720

ڕێکەوتی ١٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی، کاک "محەممەدساڵح ڕەوشەنی" ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و خەڵکی گوندی "کەرەویان" لە ناوچەی گەوەڕکی سەقز، دوای تەمەنێک ژیانی سەربەرزانە لە تەمەنی ٧٧ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو ئەندامێکی دڵسۆز و چالاک و لە بەڕێوەبردنی ئەرکی نیشتمانی و حیزبیدا سەرمەشق و هاندەری هاونیشتمانییانی بووە.

ئەو ئەندامە تێکۆشەرە هەتا دواساتەکانی ژیانی، بە ڕێگا و ڕێبازی حیزبی دێموکرات وەفادار مایەوە. تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری کاک "محەممەدساڵح" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.