کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاک "محەممەد سەلیم نەعمانی" ئەندامی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

10:43 - 25 خەزەڵوەر 2720

کاک "محەممەد سەلیم نەعمانی" خەڵکی دەڤەری "مەرگەوەڕ"ی ورمێ ئەندامێکی بەوەج و لێوەشاوە، بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی هەولێر ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "محەممەد" ساڵی ١٣٤٥ی هەتاوی، لە گوندی "بەرەزانـ"ـی مەرگەوەڕی ورمێ لەدایک بووە.

ناوبراو ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوی تێکەڵ بە ڕیزی ئەندامانی ئاشکرای حیزب بووە و لە کۆمیتەی هەولێر سازمان دراوە و لە ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی نەقڵی کۆمیتەی سۆران کردووە لە دوایین کۆنفڕانسی هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەو کۆمیتەیە وەک بەڕێوەبەریی کۆمیتەی سۆران هەڵبژێردراوە.

کاک "محەممەد" کەسێکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆز بووە و و هەتا دوا ساتەکانی ژیانی لە ئەرکە حیزبیەکانی بە باشترین شێوە بەڕێوە بردووە.

 حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری کاک "محەممەد" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.