کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاک "مستەفا مستەفاپوور" ئەندامی حیزبی دێموکرات لە شاری نەغەدە کۆچی دوایی کرد

12:10 - 18 خەزەڵوەر 2720

ڕێکەوتی ١٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی، کاک "مستەفا مستەفاپوور"، کوڕی "محەممەد"، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و خەڵکی "وێنسلیان" سەر بە شاری نەغەدە لە تەمەنی ١٠٢ ساڵی بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "مستەفا" ئەندامێکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بووە. ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی، بەهۆی چالاکییە حیزبییەکانی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و بە توندی ئازار و ئەشکەنجە دراوە. ئەو ئەندامە بەوەجە لە ماوەی دەسبەسەریدا زۆر خۆڕاگر بووە و نهێنییەکانی حیزبەکەی بۆ ڕێژیم نەدرکاندووە و دوژمنی بە چۆک داهێناوە.

کاک "مستەفا" هەتا دواهەناسەی ژیانی، بە ئارمان و ئامانجەکانی حیزبی دێموکرات وەفادار مایەوە. تەرمی ئەو ئەندامە تێکۆشەرە لە زێدی خۆی بە خاکی پاکی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆش لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.